هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆبوونەوەی پشتیوانانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442970-هێرشی_پۆلیسی_بەریتانیا_بۆ_سەر_کۆبوونەوەی_پشتیوانانی_فەلەستین
خۆپیشاندەرانی پشتیوانی فەلەستین لەپێناو داکۆکی کردنی گرووپی "ئیقدامی فەلەستین" و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی کەرتی غەززە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆبوونەوەی پشتیوانانی فەلەستین

خۆپیشاندەرانی پشتیوانی فەلەستین لەپێناو داکۆکی کردنی گرووپی "ئیقدامی فەلەستین" و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی کەرتی غەززە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی "تاڤی ستۆک"ی لەندەن لەکاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردبووەوە و پلاکاردیان بەدەستەوە بوو، دروشمیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین دەوتەوە. پۆلیسی بەریتانیا دوای هێرشکردنە سەر پشتیوانیانی گەلی فەلەستین زیاتر لە ٩٠ کەسی دەستگیرکرد. پۆلیس تەنیا لەبەر هەڵگرتنی لافیتە و پارچەنووس بە درووشمی دژایەتی جینۆساید و ناڕەزایەتی لە قەدەغەکرانی  چالاکیی "هەوڵ بۆ فەلەستین" بەشداربووانی دەستگیرکردووە.