زاڵبوونی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان بەسەر زانکۆی براونی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443347-زاڵبوونی_کەشێکی_پڕ_ترس_و_تۆقان_بەسەر_زانکۆی_براونی_ئەمریکادا
هێرشبەرێکی نەناسراو تەقەی لە خوێندکارانی زانکۆی براون لە ئەیالەتی ڕۆد ئایلەندی ئەمریکا کردووە، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون کە شەش لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
(last modified 2025-12-14T12:37:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان بەسەر زانکۆی براونی ئەمریکادا

هێرشبەرێکی نەناسراو تەقەی لە خوێندکارانی زانکۆی براون لە ئەیالەتی ڕۆد ئایلەندی ئەمریکا کردووە، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسیش بریندار بوون کە شەش لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەم ڕووداوە لە درێژەی زنجیرە ڕووداوەکانی تەقەکردن لە وڵاتی ئەمریکا قەوماوە. ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی تەقەکردن لە ئەمریکا ڕوویداوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوام وشدار دەردرێ سەبارەت بە زیادبوونی بەکارهێنانی چەک لەنێو خەڵکی ئاساییدا. ئەمە یەکەمجارە لە ئەیالەتی ڕۆد ئایلەند تەقەیەکی وەها گەورە ڕوو دەدات. ئەم تەقەکردنانە بوونەتە مۆتەکەیەک کە ژیانی خەڵکی تێکداوە.