ترەمپ: بی بی سی دەبێ ١٠ ملیار دۆلار زیانباییم پێبدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443384-ترەمپ_بی_بی_سی_دەبێ_١٠_ملیار_دۆلار_زیانباییم_پێبدات
سەرۆکی ئەمریکا دژ بە کەناڵی بی بی سیی ئینگلیز سکاڵای تۆمار کردووە.
(last modified 2025-12-16T12:08:27+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 12:45 Asia/Tehran
  • ترەمپ: بی بی سی دەبێ ١٠ ملیار دۆلار زیانباییم پێبدات

سەرۆکی ئەمریکا دژ بە کەناڵی بی بی سیی ئینگلیز سکاڵای تۆمار کردووە.

دۆناڵد ترەمپ لە دادگای فیدراڵی مەیامەی سکاڵای لەسەر کەناڵی بی بی سی تۆمارکرد و داوای ١٠ ملیار دۆلاری وەک زیانبایی تۆمارکرد بەهۆی دەستکاریکردنی پڕتۆمەت و ئیفتیرای لێدوانەکانی لە سەروبەندی هێرشەکەی سەر کۆنگرێس لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١. ترەمپ بی بی سی تۆمەتبار کرد بە ناوزڕاندن و پێشێلکردنی “یاسای فلۆریدا سەبارەت بە پراکتیزەکردنی بازرگانی فریودەر و نادادپەروەرانە”.