کانونی یه‌که‌م 21, 2025 20:25 Asia/Tehran
  •  حکومەتی ڤەنزوێلا: ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکان، چەتەی دەریایی نێودەوڵەتییە

حکومەتی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی نەوتهەڵگر لەلایەن ئەمریکاوە بە تگەواوی دزیکردنی دەریایی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دێتە ئەژمار.

لە بەیاننامەکەی حکومەتی ڤەنزوێلادا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کارانە بێ سزا نابن و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، لەوانەش تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایش. هەروەها کریستی نۆێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: گاردی کەناراوەکانی ئەمریکا بە پاڵپشتی وەزارەتی جەنگ، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە کە دواجار لە ڤەنزوێلا لەنگری خستبوو. 

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گواستنەوەی نایاسایی نەوتی بایکۆتکراو کە بۆ دابینکردنی دارایی تیرۆری ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنرێت. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، کەشتیی نەوتهەڵگری دەستبەسەرداگیراوە لەژێر ئاڵای پەنەمادا دەڕۆیشت و بارێکی بۆ بازرگانێکی نەوت لە چینەوە پێبوو. ناوی ئەو کەشتییە لە لیستی ڕەشی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا نییە.

 

سەرپەیڤ