کۆمیسەری یەکێتیی ئەورووپا: داگیرکرانی گرینلەند خاڵی کۆتایی ناتۆ دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443946-کۆمیسەری_یەکێتیی_ئەورووپا_داگیرکرانی_گرینلەند_خاڵی_کۆتایی_ناتۆ_دەبێ
کۆمیسەری بەرەڤانیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: داگیرکرانی گرینلەند لەلایەن ئەمریکاوە بە مانای هەڵوەشانەوەی ناتۆ دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2026 14:32 Asia/Tehran
  • کۆمیسەری یەکێتیی ئەورووپا: داگیرکرانی گرینلەند خاڵی کۆتایی ناتۆ دەبێ

کۆمیسەری بەرەڤانیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: داگیرکرانی گرینلەند لەلایەن ئەمریکاوە بە مانای هەڵوەشانەوەی ناتۆ دەبێ.

ئاندریۆس کوبیلیۆس وتی: پلانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەسگرتن بە سەر گرینلەند ترسناکترین هەڕەشەیە لە سەر بوونی ناتۆ و تا ئێستا مەترسی لەو ئاستە لە سەر ئەم ناوەندە نەبووە. هەروەها حکومەتی دوورگەی گرینلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە هیچ لەونێ ناچنە ژێر باری داخوازەکەی ئەمریکا سەبارەت بە گرتنە دەستی کۆنترۆڵی ئەم دوورگەیە. دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی کردووە کە لە ئاکامدا بە هەر لەونێک بووە دەست دەگرێ بە سەر گرینلەنددا.