شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە شاری مینیاپۆلیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444502-شەڕی_نێوان_خۆپیشاندەران_و_پۆلیس_لە_شاری_مینیاپۆلیس
پۆلیسی ئەمریکا دەیان ناڕازی لە سیاسەتەکانی کۆچبەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لە دەرەوەی باڵەخانەیەکی فیدراڵی لە شاری مینیاپۆلیس، دەستگیرکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 08, 2026 14:31 Asia/Tehran
  • شەڕی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە شاری مینیاپۆلیس

پۆلیسی ئەمریکا دەیان ناڕازی لە سیاسەتەکانی کۆچبەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لە دەرەوەی باڵەخانەیەکی فیدراڵی لە شاری مینیاپۆلیس، دەستگیرکرد.

کۆبوونەوەی ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی ئەمریکایی لە شاری مینیاپۆلیس کێشرا بە توندوتیژی و پۆلیس ٤٢ خۆپیشاندەری دەستگیرکرد. خۆپیشاندەران بە بۆنەی تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر کوشتنی "ڕێنێ گوود" ژنێکی خەڵکی ئەیالەتی مینیسوتا بە دەستی ئەفسەرانی ئیدارەی کۆچبەری کۆببوونەوە.
ڕۆژی ڕابردوویش سەدان کەس لە پارکێکی شاری مینیاپۆلیس کۆبوونەوە بۆ ڕێزگرتن لە یادی "ڕێنێ گود" و "ئەلێکس پرێتی". ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە بوونی هێزی فیدراڵی لە شارەکەیانیان بە "داگیرکاری" وەسف کرد.