جەختکردنی رووسیا لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران
شوبات 19, 2026 20:31 Asia/Tehran
وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی رووسیا بە ئاماژە بە مەشقی سربازی هاوبەشی دەریایی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، رایگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییمان لەگەڵ ئێران پەرە پێ دەدەین.
"دیمیتری پسکۆف" وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە مەشقی دەریایی رووسیاو ئێران لەپێشدا بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو و ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، وتی: ئەو مەشقە دەریاییە سەرکەوتووانە بووەو ڕووسیا بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی شیاوی خۆی لەگەڵ ئێران، پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران هەروا بەردەوام دەکا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە کێشەو ئاریشەکانی ناوچەو شەڕخوازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، وتی: داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆدابگرن و هیوادارین ڕێکاری سیاسی و دیپلۆماتیک لە چارەسەریی پرسەکاندا بخرێتە ئەولەویەتەوە.