چاودێریی چڕی حکومەتی ترەمپ بەسەر پەیوەندیی دەرەکیی زانکۆکانی ئەمریکا
شوبات 25, 2026 15:22 Asia/Tehran
حکومەتی ترەمپ بەرنامەیەکی تازەی بۆ چاودێریی چڕ بەسەر چالاکیی دەرەوەیی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەسپێکردووە.
ئەو بڕیارە لەکاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەجاران هەڕەشەی کردبوو، بێتوو بڕێک سیاسەت و ناڕەزایەتی زانکۆیی بۆ نموونە، کۆبوونەوەکانی لاگریی لە فەلەستین و دژ بە شەڕی غەززە، پەیڕەو بکرێ، بودجەی فیدراڵی زانکۆکان کەم دەکا. ئەو هەڕەشانە، نیگەرانی لەبارەی سنوردارکرانی ئازادیی ڕادەربڕین و سەربەخۆیی زانکۆیی لە ئەمریکا، دروست کردووە.
سەرپەیڤ