بەرادعی: شەڕ لەگەڵ ئێران، باجی قورسی دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444915-بەرادعی_شەڕ_لەگەڵ_ئێران_باجی_قورسی_دەبێ
بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەکانی ئەمریکا دژی ئێران، لەهەمبەر هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی دژی ئێران و شوێنهاتەکانی وشداریی دا.
(last modified 2026-02-26T12:03:54+00:00 )
شوبات 26, 2026 15:06 Asia/Tehran
  • بەرادعی: شەڕ لەگەڵ ئێران، باجی قورسی دەبێ

بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەکانی ئەمریکا دژی ئێران، لەهەمبەر هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی دژی ئێران و شوێنهاتەکانی وشداریی دا.

محەممەد بەرادعی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەهەمبەر ئێراندا، وشداریی دا؛ سیاسەتی ئێستای واشنگتۆن دەتوانێ، شەڕێکی خەرجهەڵگر و وێرانکەری لێ بکەوێتەوەو ئەزموونی عێراق دووپات بێتەوە.

ناوبراو پێی داگرت؛ کردەکانی ئەمریکا دژی ئێران لەسەر بنەمای سێناریۆگەلی گریمانەیی و شیمانەیی ئەنجام دەگرێ و هیچ سەنەدو بەڵگەیەکی ڕاستەقینە سەبارەت بە ئیدیعای دژە ئێرانیی ترەمپ لەئارادا نییەو رەفتاری ترەمپ لەبارەی ئێران دەریدەخا کە ناوبراو، لە مێژوو وانەی وەرنەگرتووە.