یەکێتی ئوروپاش لەبارەی پەیوەندیی"پیتەر مەندلسۆن" لەگەڵ ئێپستیندا، لێکۆڵینەوە دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444930-یەکێتی_ئوروپاش_لەبارەی_پەیوەندیی_پیتەر_مەندلسۆن_لەگەڵ_ئێپستیندا_لێکۆڵینەوە_دەکا
دەسوەردانی پیتەر مەندلسۆن، وەزیر، باڵوێز و کۆمیساریای پێشووی یەکێتی ئوروپا لە دۆسییەی ریسواوبوونی ئێپستین، ئێستا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ئوروپاوە خەریکە تاووتوێ دەکرێ.
(last modified 2026-02-27T12:18:35+00:00 )
شوبات 27, 2026 17:29 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئوروپاش لەبارەی پەیوەندیی

دەسوەردانی پیتەر مەندلسۆن، وەزیر، باڵوێز و کۆمیساریای پێشووی یەکێتی ئوروپا لە دۆسییەی ریسواوبوونی ئێپستین، ئێستا لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی ئوروپاوە خەریکە تاووتوێ دەکرێ.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئوروپا ڕایگەیاند کە داوای لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی گزیکاریی یەکێتی ئوروپا ناسراو بە "ئۆ ئێل ئەی ئێف" کردووە هەتا پێشێلکاریی شیمانەیی یاسا لەلایەن مەندلسۆن لە سەردەمی بەرپرسایەتییەکەی وەک کۆمیساریای تیجارەتی یەکێتی ئوروپا لە ساڵی٢٠٠٤ـەوە هەتا ٢٠٠٨ تاووتوێ بکا. ئەو لێکۆڵینەوانە بەتایبەت لەسەر ئەو بابەتە چڕدەبنەوە کە ئاخۆ مەندلسۆن پێبەندی بەڵێنیە نهێنیەکان و قەدەغەی وەرگرتنی خەڵات و یارمەتیەکان لەو کاتەدا بووە یاخود نا.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی ئوروپا ڕایگەیاند کە لە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گزیکاریی یەکێتی ئوروپا ڕوونی کردەوە کە ئەوە هێشتا بەمانای دەسپێکرانی لێکۆڵینەوەکان نیە. لە بەیاننامەی ئەو نووسینگەدا هاتووە؛ ئەوە، لێکدانەوەیەکی بەراییە کە تێیدا گشت ئەو زانیارییانەی دەکرێ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێ، بەپێی شێوازێکی ستاندارد شرۆڤەیان بۆ دەکرێ. پشکێنەرانی بەریتانی، مەندلسۆن تۆمەتبار دەکەن بە گواستنەوەی زانیاریی نهێنی حکوومیی بۆ جێفری ئێپستین، سەرمایەدار و تاوانباری جنسیی ئەمریکی لە ڕابردووداو وەرگرتنی پارە لەناوبراو.