دۆمینۆی چوونەدەری فەرماندەرانی سەربازی پێنتاگۆن
حوزهیران 24, 2026 16:44 Asia/Tehran
کریس دۆناهوی تەمەن ٥٦ ساڵ، فەرماندەی پنتاگۆن، دەستی لەکارکێشایەوە
کریس دۆناهوی، فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا لە ئەوروپا و ئەفریقا، دوای کەمتر لە ساڵێک لە دەستبەکاربوونی، بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە. چەندین بەرپرسی سەربازی دیکەش بەرلە ئەو دەستیان لەکارکێشایەوە. ئەم پڕۆسەیە لە کاتێکدا بەردەوامە کە حکومەتی ترەمپ پلانەکانی بۆ گۆڕانکاری بەرفراوان لە سیاسەتی بەرگری ئەمریکا و کەمکردنەوەی ئامادەبوونی سەربازی لە ئەوروپا پێی و شوێن دەگرێت. چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە خولی دووەمی سەرۆک کۆماریەتی دۆناڵد ترەمپ دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە .
سەرپەیڤ