ڕۆژنامەی ئەمریکایی: ئێران زەبرێکی قورسی گەیاندووەتە بنکەکەی ئەمریکا لە بەحرەین
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی دانی بەوەدا ناوە کە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران زیانی بەرچاویان بە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین گەیاندووە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکایی نووسیویەتی: هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێران لە کاتی شەڕدا زیانێکی بەرچاوی بە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین گەیاندووە و واشنتۆنی ناچار کردووە پێداچوونەوە بە سەر شێوەی جێگیرکردنی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای ئاسیادا بکات.
ئەم ڕۆژنامەیە بە پشتبەستن بە وێنە، ڤیدیۆ و چاوپێکەوتنە بڵاوکراوەکان لەگەڵ ستافی سەربازیی ئێستا و پێشووی ئەمریکا نووسیویەتی: بینای فەرماندەرێتی و لانیکەم ١٢ بینای دیکە و دوو تێرمیناڵی پەیوەندیی سەتەلایتی لە بارەگای لقی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا زیانیان بەرکەوتووە و تێچووی دووبارە بنیاتنانەوەی بینا زیانلێکەوتووەکانی بنکەی دەریایی بەحرەین بە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ئەم میدیایە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بیر لە بژاردەگەلێکی بەدیل دەکەنەوە، لەوانە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی بنکەی بەحرەین، کەمکردنەوەی ژماری سەربازانی جێگیر لە کوەیت و سعودیا، گواستنەوەی بەشێک لە ئەرک و فەرمانبەرێتییەکان بۆ ناوچەگەلێکی ڕۆژئاوایی تر، لەوانە فەلەستینی داگیرکراو و گواستنەوەی ناوەندەکانی فەرماندەرێتی بۆ دامەزراوە ژێرزەمینییەکان.