لیندسی گراهام سناتۆری شەڕخوازی ئەمریکایی مرد
تهمووز 12, 2026 19:22 Asia/Tehran
سناتۆری تووندڕەو و شەڕخوازی ئەمریکایی مرد.
لیندسی گراهام سناتۆری تەمەن ٧١ ساڵەی کۆماریخوازی ئەمریکا و نوێنەری کارۆلینای باشوور، بە پێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەکەی بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە، گیانی لەدەستداوە. گراهام دژەئێرانیترین سناتۆری ئەمریکایی و لە لایەنگرانی هێرشکرانە سەر ئێران بوو. گراهام کە زیاتر لە دوو دەیە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا بوو، لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی سیاسەتی دەرەوەی پارتی کۆماریخواز و لە لایەنگرانی سوور و مکوڕی ڕژێمی زایۆنی دەهاتە ئەژمار.
سەرپەیڤ