یارمەتیی ١.٤ ملیار یۆرۆیی یەکێتی ئەوروپا بە ئۆکرانیا لە سامانی ڕووسیاوە
یەکێتی ئەوروپا یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ سوودی دارایی و سامانی بلۆکەکراوی ڕووسیای تەرخان کردووە بۆ ئەوەی وەک هاوکاری دارایی بیداتە ئۆکرانیا.
ئۆرسولا ڤۆن دێرلایەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەو پارەیە کە ٣ی ئاگۆست گواستراوەتەوە بۆ ئەم یەکێتییە، لە داهاتی بەشێک لە دارایی و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیا هەڵگیراوە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دوابەدوای هێرشەکەی مۆسکۆ، داخرابوو. ڤۆن دێر لایەن لە بەیاننامەیەکدا بە بێ بایەخدان بە لەشکەرکێشی و سەپاندنی کەشێکی سەربازی بە سەر سنوورەکانی ڕووسیا پێش شەڕی ئوکرانیا وتی: “ڕووسیا دەبێت پارەی ئەو وێرانکارییەی بدات کە درووستی کردووە و ئێمەش داهاتی دارایی و سامانە بلۆکەکراوەکانی ڕووسیا بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لەم بابەتە”. لە ڕاستیدا دەمانهەوێ یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی دیکەی ئەم دراوە بخەینە بەردەستی ئۆکرانیا”.