لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە ئەمریکا تەنیا لە یەک ڕۆژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445986-لەسێدارەدرانی_سێ_زیندانی_لە_ئەمریکا_تەنیا_لە_یەک_ڕۆژدا
زیندانەکانی ئەمریکا لە تەنیا یەک ڕۆژدا، بڕیاری لەسێدارەدانی سێ زیندانییان بە دەرزیی کوشندە جێبەجێ کرد.
(last modified 2026-08-14T14:25:22+00:00 )
ئاب 14, 2026 17:54 Asia/Tehran
  • لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە ئەمریکا تەنیا لە یەک ڕۆژدا

زیندانەکانی ئەمریکا لە تەنیا یەک ڕۆژدا، بڕیاری لەسێدارەدانی سێ زیندانییان بە دەرزیی کوشندە جێبەجێ کرد.

ئەم سێ ئیعدامە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان لە ئەمریکا بە تایبەت لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی دۆناڵد ترەمپدا یەکجار زیادی کردووە. یازدە ئەیالەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە گشتی ٤٧ کەسیان لەسێدارە داوە، کە زۆرترین ژمارە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەم لاوەیە. فلۆریدا زۆرترین لەسێدارەدانی هەبووە  بە ١٩ کەس، دوای ئەویش ئالاباما، کارۆلینای باشوور و تێکزاس لە سەر پلەکانی دواتردان. لە ساڵی ڕابردوویشدا ٣٩ حاڵەتی لەسێدارەدان بە دەرزی کوشندە و سێ حاڵەت بە دەسڕێژی گوللە و پێنج حاڵەتیش بە گازی نیترۆژێن ئەنجام دراون،  شێوازێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە دڕندە و نامرۆڤانە وەسفی کردووە.