ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن: ئێران زلهێزێکی ڕیشەدار و کۆڵنەدەرە
داگلاس مەک گریگۆر، ژەنەراڵی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، پێیوایە لە ڕوانگەی ئێرانەوە، گەرووی هورمز و ئاسایشی نیشتمانی بۆ دانوستان و چەنەلێدان نابێ و رێک و ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سەربەخۆیی وڵاتەکەیەوە.
ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن وتی: ئێران وەک عێراق یان ئەفغانستان نییە کە بە هەڕەشە و گوڕەشە تێکشکێندرێت؛ ئەم وڵاتە خاوەنی شارستانیەتێکی ڕەگداکوتاوی قووڵە و دەوڵەت- نەتەوەیەکی خاوەن ژیار و مێژوویە کە بە گوشار ناڕووخێت. ژەنەراڵی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: لە ڕوانگەی ئێرانەوە گەرووی هورمز و ئاسایشی نەتەوەیی ناتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت و ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەوە. داگلاس مەکگریگۆر وتیشی: جیهان، ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لە قەیرانی کەنداوی فارسدا و زۆربەی وڵاتان کاردانەوەی ئێران لە ڕوانگەی ستراتژییەوە بە ئاوەزمەندانە و پاسادراو هەڵدەسەنگێنن. ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هەر وەک کەشتیی تایتانیک ڕووبەڕووی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە و ڕووی لە هەڵدێر ناوە.