ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنا: ترەمپ تووشی چەقبەستوویی بووە
ئهیلوول 11, 2026 17:42 Asia/Tehran
ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا وتی: سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپ بەجۆرێک تووشی چەقبەستوویی و بێ ئاکامیی بووە کە ناوبراو بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵکی ئەمریکا، پەنای بردۆتەبەر بەرتیل دان بەوان.
چاک شومەر، ئەو کارەی ترەمپی بە بێ ڕێزیی بەرامبەر خەڵکی ئەمریکاو دیموکراسیەت زانی و وتی: ئەوە دانپێدانان بەو راستییەیە کە ترەمپ تووشی تەنگژەیەکی قورس بووە.
ڕێبەری دیموکراتەکانی سێنا لە درێژەی قسەکانیدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە قسەکانی ترەمپی خستەسەر پەیامەکەی خۆی کە تێیدا دەڵێ: ئەگەر کۆماریەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و سێنادا سەرکەون، پێنج هەزار دۆلار دەدا بە هەرکام لە شارومەندانی ئەمریکا.