ئۆباما: ترەمپ، شەڕێکی بێ هۆ و درێژخایەنی لەدژ ئێران، دەسپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447714-ئۆباما_ترەمپ_شەڕێکی_بێ_هۆ_و_درێژخایەنی_لەدژ_ئێران_دەسپێکرد
باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر دەسدرێژیی بێ هۆ و درێژخایەنی دژی ئێران، پشت ڕاستی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی لەدەست دایە.
(last modified 2026-10-26T13:48:05+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2026 09:42 Asia/Tehran
  • ئۆباما: ترەمپ، شەڕێکی بێ هۆ و درێژخایەنی لەدژ ئێران، دەسپێکرد

باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر دەسدرێژیی بێ هۆ و درێژخایەنی دژی ئێران، پشت ڕاستی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی لەدەست دایە.

سەرۆک کۆماری دیموکراتی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردن لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرە ( سێی نۆڤمبەر) لە لێدوانێکدا وتی: ترەمپ بڕیاری دا شەڕێکی بێهۆ دەس پێ بکات؛ شەڕێک کە هیچ کەس خوازیاری نەبوو و کەسیش دەنگی پێ نەدا.

ئۆباما روو لە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە وتی: حەوت مانگ بەسەر شەڕی دژ بە ئێران تێپەڕیوە، بارودۆخ چلۆن دەچێتەپێش ؟ حەوت مانگ دوای ئەوەی ترەمپ سەرکەوتنی راگەیاند هێرشکرایە سەر بنکەکانمان. ئەمریکییەکان کوژران و بەسەدان ئەمریکیش بریندار بوون.

ئۆباما هەروەها وتی: یەدەگ و پاشەکەوتی مووشەکیی ئەمریکا لەبەین چووەو ئێستا ئێران بووەتە خاوەن مافی ڤیتۆ بەسەر گەرووی هورمزدا ئەو شوێنەی نەوتی پێدا دەپەڕێتەوەو دەگوازرێتەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان. وتیشی: هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەوەیە؛ کەس لەوبارەوە بەگومان نییە. هۆی گرانبوونی گازۆیل و هەڵکشانی نرخی هەموو شتێک، هەر ئەوەیە.