درێژەی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئەورووپا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە تێچووی ژیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448318-درێژەی_خۆپیشاندانی_بەرفراوان_لە_ئەورووپا_بۆ_دەربڕینی_ناڕەزایەتیی_بە_تێچووی_ژیان
چوونەسەری تێچوو و خەرج و بەرجی ژیان، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی لە سەرتاسەری ئەورووپا بەدواوە بووە.
(last modified 2026-11-22T16:04:06+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئەورووپا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە تێچووی ژیان

چوونەسەری تێچوو و خەرج و بەرجی ژیان، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی لە سەرتاسەری ئەورووپا بەدواوە بووە.

 

بەدەیان هەزار کەس لە خەڵکی فەڕەنسا بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە گرانی، نایەکسانی و لاوازیی راژەکارییە گشتییەکان هاتنەسەر شەقام و بەدانی دروشم، رەخنەیان گرت لە شپرزەبوونی دۆخی گوزەران و خەمساردیی حکومەت لەحاند داواکارییەکانیان. لە پاریس، هەزاران کەس لە مەیدانی جمهوری کۆبوونەوەو پاشان لە کەشێکی پڕ لە میوزیک، بارهەڵگرەکانی فرۆشتنی خۆراک و پارچەنووسراوەو لافیتەی ناڕەزایەتی بەرەو ڕۆژهەڵاتی شار ڕێپێوانیان کرد. هەزاران کەس لە خەڵکی پورتوگالیش سەرباری بارانبارین لە لیسبون بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە چوونەسەری تێچووی ژیان، ڕێپێوانیان کرد. خۆپیشاندان لە لیسبون و پۆرتۆ هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر شپرزەبوونی دۆخی گوزەران لە سەرتاسەری ئەورووپادا بەڕێوەچوو. کۆنفدراسیۆنی گشتیی کرێکارانی پورتوگال ناسراو بە سی جی تی پی، گەورەترین سەندیکای پورتوگال، خوازیاری زیادکرانی مووچەو مەعاشی خانەنشینی، کەمکرانی نرخی کاڵاکان و ڕاژەکاریی پێویست و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵی تێچووی ڕوولەزیادبوونی خانووبەرەو نشینگە لە وڵاتدا بوو. لەدرێژەی ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی ئاڵمانیا دژی بارودۆخی ئابووری، سەندیکای کرێکاریی ئەو وڵاتە باسی پلانداڕشتن بۆ مانگرتنی ٢٤ کاتژمێریی سبەی کرد. لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا، گەنجان بەرەوڕووی دۆخێکی هاوشێوەن واتە ناهێمنی و ناسەقامیی ئابووری. ئەوان ناچارن لەنێوان بوون بەخاوەن سەرپەناو نشینگە، دەسڕاگەیشتن بە راژەکارییە دەرمانییەکان و خۆراکی پێویست، یەکێکیان هەڵبژێرن.