تەقەو دەسڕێژی مەرگهێن لە ئۆهایۆی ئەمریکا
تشرینی دووهم 22, 2026 18:05 Asia/Tehran
بەرپرسانی پۆلیسی شاری پارما لە ئەیالەتی ئۆهایۆی ئەمریکا ڕایانگەیاند؛ تەقەو دەسڕێژێکی بەرفراوان ڕووی داو کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
"سکات تراکسلەر"ی وتەبێژی پۆلیسی پارما، بەئاماژە بەوەی کە دوو گوومانلێکراوی پەیوەست بەو بابەتە ناسراون، وتی: تەقەو دەسڕێژ لە بلۆکی پێنج هەزار و سێ سەدی شەقامی ریج ڕووی داوەو دوو چەک لە شوێنەکە دەستیان بەسەر داگیرکراوە. پۆلیسی شاری پارما لەبارەی ناسنامەو ئامانجی ئەنجامدەرانی دەسڕێژەکە، هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردەوە.