-
پێداگری لاورۆف لەسەر ڕزگاربوونی وڵاتانی ئورئاسیا لە چنگ ئەمریکا
حوزهیران 27, 2024 04:45وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خوێندکارو مامۆستایانی ئادیمیای کارگێڕی حکومەتی بیلاروسیا وتی واتانی ئورئاسیا پێویستە ئەوەندە تێگەیشتوو بن کە ئاسایشی ئەم کیشوەرە پێویستە لە دەرونەوە ساز بکرێ و ڕزگار ببن لە دەسەڵاتی ئەمریکا.
-
وریاییدانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەحاند تەشەنای قەیرانی خۆراک لە غەززە
حوزهیران 27, 2024 06:00ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەحاند شپرزەبوونی رەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززەو چوونەسەری ئاستی مەترسیی برسێتی و قات و قڕیی وشدارییان دا.
-
جولیان ئاسانژ پاش ١٤ ساڵ ئازاد کرا
حوزهیران 26, 2024 05:42میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە دامەزرێنەری ماڵپەڕی لەقاودەری "ویکی لیکس" پاش ڕێککەوتن لەگەڵ سیستەمی دادی ئەمریکا دوای ١٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کراوە و ئینگلیزی بەرەو ئوسترالیا بەجێهێشتووە.
-
ئورزولا فۆندێرلاین دیسان بوو بە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا
حوزهیران 25, 2024 18:10سەرانی ئەورووپا ئەمڕۆ ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە "ئورزولا فۆندێرلاین"ـیان دیسان وەکوو سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەڵبژارد.
-
وریاییدانی یەکیەتی ئوروپا سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی غەزە
حوزهیران 24, 2024 07:00بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی و کومیسێری کارگێڕی قەیرانی یەکیەتی ئوروپا بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش و لە سەروبەندی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکیەتیە وریایان دا کە قەیرانەکەی غەزە وەک لێکەوتەیەکی پەلاماری زایۆنیستەکان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی.
-
کشت و کاڵی ئۆرگانیک لە جەزایر
حوزهیران 24, 2024 04:45دوو هاوڕێ پێکەوە هەوڵ دەدەن بۆ برەوپێدانی کشت و کاڵی ئۆرگانیک لە جەزایر.
-
خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە سەرانسەری ئەورووپا
حوزهیران 23, 2024 18:02ناڕازییانی لایەنگری فەلەستین لە ئینگلیز، ئۆتریش، ئەڵمان و ئیتالیا دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
-
بەردەوامی مانگرتن و خۆپیشاندانی جیهانی بۆ پاڵپشتی لە غەزە
حوزهیران 23, 2024 08:55لایەنگرانی فەلەستینی دیسانەوە لە وڵاتانی جیهان بۆوێنە لە وڵاتانی نوروێژو مەغریب و ئاڵمانیاو لیبیا هاتنە سەر شەقامەکان و دڕندەکاری زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کرد.
-
بۆرل پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەرنوسینگەی خاچی سووری غەززەی شەرمەزارکرد
حوزهیران 23, 2024 08:38بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەرنزیکایەتی نووسینگەی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورلە غەززە ، خوازیاری ئەنجام دانی توێژینەوەی سەربەخۆبۆ وەڵامدانەوە ی سەببەکاران وهۆکارەکانی ئەم تاوانە بوو
-
لازارینی: گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە هەروا تووشی کێشەو بەربەستە
حوزهیران 23, 2024 06:30بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و هەنگاونانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ئەمڕۆ رایگەیاند کە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەزە هەروا تووشی کێشەو بەربەستە