ئاب 11, 2016 11:44 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستی عێراق دەستی لەکار کێشاوە

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی دەوڵەتی لە بەغدای پێتەختی عێراق وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ناچار بە دەست لەکار کێشانەوە بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا لە زمان ماڵپەڕی کاناڵی سکانی نیوزی عەڕەبیەوە کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق ڕایانگەیاند دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلیەرموکی بەغدا 13 کۆرپە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

ئەو کاڕەساتە بووە هۆی رق و توڕەیی عێراقییەکان کە چەندین جار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە شەقامەکانی عێراق گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتیان پێشان داوە.

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی روونکردنەوە عێراق لە نێوان 168 وڵات دا لە پلەی 161س شاندەری گەندەڵی دایە.

دوابەدوای ئەو کاڕەساتە لەوانەیە تۆمەتەکان لە بابەت گەندەڵی روو لە پەرە بنێن و عەدلیە حەمود وەزیری تەندروستی بۆخۆی پێشنیاری دەست لەکار کێشانەوەی داوە ئەگەربێتوو کەمتەرخەمی وەزارەتی ژێر فەرمانی بسەلمێ و هەروەها سەرۆکی نەخوشخانەکەشی لە کار لابرد.

ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاو بوونەتەوە پێشان دەدەن لە نەخۆشخانەکە دا جۆرێک کەمتەرخەمی هەستی پێ دەکرێ و بینای نەخۆشخانەکە دۆخێکی شپرزەی هەیە و باری تەندروستیش نزمە.

نەخۆشخانەی ئەلیەرموک یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی بەغدایە و لاوازی خزمەتگوزاری و نابەڕێوەبەرایەتی پێوە دیارە.