پەسندانی دەوری ئێران لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەلایەن فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i329531-پەسندانی_دەوری_ئێران_لەبەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم_لەلایەن_فەرماندەیەکی_حەشدی_شەعبیی_عێراق
یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ کاروباری هاوپێوەند بە هەڵمەتی جەنگیی ، وتی: ئێران ڕاست بێژانە بەشداری شەڕی دژ بەتیرۆریزم بوو و ئەوەشی لە عێراق، سووریاو لوبنان پێشاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2018 15:01 Asia/Tehran
  • پەسندانی دەوری ئێران لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەلایەن فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیی عێراق

یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ کاروباری هاوپێوەند بە هەڵمەتی جەنگیی ، وتی: ئێران ڕاست بێژانە بەشداری شەڕی دژ بەتیرۆریزم بوو و ئەوەشی لە عێراق، سووریاو لوبنان پێشاندا.

ئەبوو عەلی بەسری یاریدەری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ کاروباری هاوپێوەند بە هەڵمەتی جەنگیی ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ ئیرنادا وتی: دەوری ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم لەعێراق تایبەتی و تەواو پێویست بوو.

ئەو فەرماندەرەی حەشدی شەعبی وتی: لەدەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژ گرووپی تیرۆریستیی داعش، ڕاوێژکارانی ئێرانی لەتەنیشت عێراقییەکاندا بوون و ئەو پرسە قەت شاراوەو نهێنی نەبووە.

ناوبراو وتی: ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری ژماری کەمیان لەبەراوەرد لەگەڵ گشت وڵاتانی دیکە، شان بەشانی هێزە عێراقییەکان تەنانەت لە هێڵەکانی پێشەوە ئامادەبوون و لەکاتی بەڕێوەبردنی فەرمانبەرێتی ڕاوێژکاریی، چەند شەهید و برینداریان لەو ڕێگەدا داوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نۆی دیسەمبەری٢٠١٧، بەفەرمی ڕزگارکرانی بەتەواوەتی خاکی ئەو وڵاتە لەچنگ داعش و هاتنەدی سەرکەوتنی مەزنی ڕاگەیاند.

داعش لەماوەی ئامادەبوونی لە عێراق تاوانی زۆری ئەنجامداو زۆر شوێنی عێراقی وێران کرد.