مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق : با شەڕی پۆست و دەستەڵات ، شوێن لە بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان دانەنێت
ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە پەیامێکدا ڕوو لە کاربەدەستانی عێراقی جەختی کردووە :با شەڕی پۆست و دەستەڵات ، شوێن لە سەر بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان دانەنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق ، نوێنه‌ری ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق په‌یامی مه‌رجه‌عیه‌تی ئەم وڵاتەی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراقه‌وه ئاشکراکرد.
مه‌هدی که‌ربه‌لایی نوێنه‌ری ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق له‌وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا په‌یامێکی لە لایەن بەڕێزیەوە بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: دروست نییه له‌ئێستادا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و دروستکردنی هاوپه‌یمانێتیه‌کان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پۆست‌دا ده‌کرێت، ببێته هۆی لابردنی سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌تێکی گرنگی وه‌ک شه‌ڕی تیرۆر‌و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان له‌ته‌واوی ناوچه‌کانی عێراق.
بەڕێز ئایەتوڵڵا سیستانی لە پەیامەکەی دا ڕوو لە کاربەدەستانی عێراقی جەختی کردووە :با شەڕی پۆست و دەستەڵات ، شوێن لە سەر بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان دانەنێت .
پەرۆشییەکەی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی لە ھەل و مەرجێکدایە کە له‌ئێستادا له‌چه‌ندین شوێنی جیاوازی عێراق ناوبه‌ناو چه‌کدارانی داعش دژ به‌هێزه‌کانی سوپا‌و پۆلیس دەجوڵێنەوە . هاوکات له‌چه‌ند شوێنێکیش پاش ڕفاندنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ک، دواتر بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجن ئەنجنیان کردووەن .
له‌پاڵ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق ناو به‌ناو که‌لێنی تێده‌که‌وێت، هاوکات چاودێران ئه‌و که‌لێنه ئه‌منیانه به‌ده‌ره‌نجامی کێشه سیاسیه‌کانی ئێستا، کارنه‌کردن به‌ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ڕابردوو ده‌بینن.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوور‌و ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق سەرلەبەر ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە . بەڵام سەرباری ئەمەش ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.