ئه‌یلوول 27, 2018 18:22 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێوان باڵوێزی ئاڵمانیاو عەممارحەکیم لە عێراق

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق و باڵوێزی ئاڵمانیا لە بەغدا سەبارەت بە دوایین ڕەوتی گۆڕانکاریە ڕامیاریەکانی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناڤین چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،  عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «سیریل نان» باڵوێزی ئاڵمانیا لە بەغدا وتی:  عێراق خوازیاری دامەزرانی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ تەواوی وڵاتان دا لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش.

عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە قۆناغەکانی دواتری ئەرکمەندییەکانی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی بەھێز، وتیشی: دەوڵەتی تازە دەبێ توانایی وەدی ھێنانی خواستی شارومەندانی عێراق لەوانە خزمەتگوزاری و ڕاژەکاری و ڕەخساندنی ھەلی ئیش و کاری ھەبێت.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ی مای ٢٠١٨ دا بەرپا کراو کەچی سەرباری ئەمەش ھاوپەیمانییەکانی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە ھێشتا لە سەر دامەزراندنی فراکسیۆنێکی زۆرینە کە پێشەکییەکە بۆ دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق پێکەوە ڕێک نەکەوتوون.

سەرپەیڤ