پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i356077-پەرەگرتنی_ئاستی_ئامادەباشی_حەشدی_شەعبی_لە_سنوورەکانی_سووریا
حەشدی شەعبی عێراق باسی لە پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی کرد لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریادا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2019 12:52 Asia/Tehran
  •  پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی سووریا

حەشدی شەعبی عێراق باسی لە پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی کرد لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریادا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی مەیادین؛ حەشدی شەعبی  ئاستی ئامادەبوونی هێزەکانی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریای دوای پەلاماری تاقمی ڕەشەکوژی داعش بۆ سەر هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا(قەسەدە) لە هەجین و "سوسە" لە دەیرۆزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆرتر کردۆتەوە.

هەر لەم حاڵەدا ؛"قاسم مۆسلێح" فەرماندەی  ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنبار لەمدواییە دا جەختیکرد: لە حاڵێکدا کە نەبەردی تووند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک و داعش لە ئەلسوسە درێژەی هەیە، لەشکەرییانی ئەمریکایی بە دوای ئۆپەراسیۆنی شۆڤاری و ناسکردنن. فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنبار گوتیشی: ئەگەر ئەم زانیارییانە بگاتە دەست ئەندامانی داعش، دەتوانن پەلامارەکانی خۆیان بە هاسانی  دژی یەکەکانی هێزەکانی مۆقاومە بەڕێوە ببەن.