ئامادەیی هێزە عێراقییەکان لەسنوری سوریا
سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دوێشەو(سێ شەممە) ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان ئامادەی بەرەوڕووبوونەوەی دزەی شیمانەیی ترۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ نێو خاکی عێراقن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عادڵ عەبدولمەهدی" وتی: یەکە سەربازییەکان لە هێڵی سنوریی جێگیر کراون و هیچ چەشنە دزەیەک لەلایەن داعشەوە تائێستا ئەنجامی نەگرتووە.
عێراق لەچەند حەوتە لەمەوبەرەوە و هاوکات لەگەڵ چوونەسەری ئەگەری چوونی ترۆریستان بۆ عێراق پاش لەدەست دانی پێگەکانیان لە سوریا، هێزەکانی لەسنورەکەی لەگەڵ سوریادا زیاد کردووە.
سوپای سوریا ئێستا بەیارمەتی هاوپەیمانانی لەوان عێراق، ئێران و ڕووسیا خەریکی پاکتاوکردنی بەتەواوەتی سوریا لەبوونی ترۆریستانە.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا.