کوژران و بریندار بوونی ٤ منداڵی ئێراقی لە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i364421-کوژران_و_بریندار_بوونی_٤_منداڵی_ئێراقی_لە_پەلامارەکانی_تیرۆریستانی_داعش
لە پەلاماری تیرۆستانی داعش بۆ سەر شاری موسڵ و پارێزگای دیالەی ئێراق ، منداڵێک و سەربازێک کوژران و ٣ منداڵ و یەک سەربازی دیکەیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٤ منداڵی ئێراقی لە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش

لە پەلاماری تیرۆستانی داعش بۆ سەر شاری موسڵ و پارێزگای دیالەی ئێراق ، منداڵێک و سەربازێک کوژران و ٣ منداڵ و یەک سەربازی دیکەیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ژێدەرە ئاسایشییەکان لە موسڵ لە باکووری ئێراق وتیان بە هۆی تەقینەوەی مینی دانراو لە گەڕەکی قودسی شاری موسڵ منداڵێک کوژرا و ٣ منداڵی دیکە بریندار بوون.

پۆلیسی پارێزگای دیالەیش رایگەیاند تیرۆرستانی داعش بە پەلاماردانی بنکەیەکی ئەمنی لە گوندی "یوسف هیلان" لە ڕۆژهەڵارتی ئەم پارێزگایە سەربازێکی ئێراقییان کوشت و سەربازێکی دیکەیان بریندار کرد.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.