قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعش لە سەلاحەددینی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383003-قۆڵبەست_کرانی_ھەشت_تیرۆریستی_داعش_لە_سەلاحەددینی_عێراق
ئەندامێکی باڵای حەشدی شەعبیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعشی کردووە لە سەلاحەددینی باکووری عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2020 19:27 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعش لە سەلاحەددینی عێراق

ئەندامێکی باڵای حەشدی شەعبیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ھەشت تیرۆریستی داعشی کردووە لە سەلاحەددینی باکووری عێراق دا.

«سادق حسەینی» ئەندامی باڵای حەشدی شەعبیی عێراق  لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەغلومە، ڕایگەیاند: ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە ھاوکاریی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەددین ھەشت کەس تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی «ئەلمەتیبیجییە» قۆڵبەست کردووە کە ناویان لە پێرستی دادگەی عێراقدایەو لە ڕیزی مەترسیدارترین تیرۆریستان ھاتوونەتە ئەژمار.

ناوچەی «ئەلمەتیبیجییە» لە نێوان پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەددینی عێراق دایە گە لە بەر چالاکیی لە ڕادەبەدەری تیرۆریستانی داعش لە ڕیزی مەترسیدارترین ناوچەکانی عێراق دێتە ئەژمار.