ته‌مووز 11, 2020 13:15 Asia/Tehran
  • بژاردەکانی بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە سەر بژاردەکانی بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتینک لەسەر وردەکارییەکانی بژاردەکانی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و چوونە دەرەوەی بەپەلەی هێزەکانیان لە سنووری هەرێمی کوردستان قسەی کرد.

ناوبراو لەو بارەوە وتی: عێراق سەرەڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو هێرشە تاک لایەنانە لە سەر مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوەیان لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش و بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی بەپەلە لەو بارەوە جەخت دەکات.

سەحاف گوتی : جگە لەوە، ئەگەری هەیە دەوڵەتی عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ سەلماندنی مافی بەرگری لە سەروەریی خۆی بکات.

ناوبراو  وتی :هەروەها  پێدەچێ دەوڵەتی عێراق دەست بۆ بژاردەی  وەگەڕخستنی هەوڵی هەموو هاوبەش و دۆستەکانی خۆی ببات  بۆ داوای مافی  خۆی  بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە دیپلۆماتیکەکان لەو بارەوە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەورەها جەختی کرد: ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە هەر لەسەر زەروورەتی پشت بەستن بە یاساکانی دراوسێەتی نێوان دوو لایەنەکە جەخت دەکەین، چونکوو پێوەندی مێژوویی نێوان دوو وڵاتەکە و پێوەری دیکە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئەو کێشە هەیە و پێوەندی بازرگانیی زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلاری لە ساڵ و هەبوونی دەیان کۆمپانیای تورکیایی لە عێراق لە بژاردەکانی تری ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی تورکیایە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت