تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385126-تەقینەوەی_بۆمبا_لە_سەر_ڕێگای_تێپەڕینی_کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_عێراق
میدیاکانی عێراقی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریتنی ئەمریکی لە شاری «دیوانیە»ی عێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2020 17:21 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

میدیاکانی عێراقی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە لە سەر ڕێگای تێپەڕینی کاروانێکی لەشکریتنی ئەمریکی لە شاری «دیوانیە»ی عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لێژنەی میدیایی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، بۆمبایەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە کاتی تێپەڕین لە پردی دیوانیە لەنێوان نەجەف و دیوانیە بە ڕوویاندا تەقیوەتەوە.

بڕێک لە سەرچاوەکانیش باسی ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکیان کردووە لەپاش تەقینەوەی بۆمباکەی سەر ڕێگای کاروانە ئەمریکییەکەو وتوویانە ئەو تەقینەوە پەیتاپەیتایانە ھەگەری ئەوە دروسا دەکات کە ڕەنگە کاروانە ئەمریکییەکە ھەڵگری تەقەمەنی بووبێت.

ئەمە چەندەمین تەقینەوەیە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە سەر ڕێگای کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دا.