تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385987-تەقینەوەی_بۆمبا_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_لۆجیستیکی_سوپای_تیرۆریستی_ئەمریکا_لە_باشووری_عێراق
میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانی لۆجیستیکی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 02:47 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق

میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانی لۆجیستیکی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەم بۆمبایە لە گەورەڕێی نێوان پارێزگاکانی زیقاڕو موسەننادا تەقیوەتەوە.

ئەم میدیاگەلە لەوە زیاتریان ڕوون نەکردووەتەوەو ھیچ ئاماژەیەکیشیان نەکردووەتە زیانە شیمانەییەکانی ئەم تەقینەوەیە.

ئەمە چەندەمین تەقینەوەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سەر ڕێگای کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دا.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو مۆڵگەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لەوانە بنکەکانی ئەلتاجی و ئەلبەلەدیش لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار دراونەتە بەر شاڵاوی ڕۆکێت و موشەک.

زۆرێک لە خەڵک و کۆتلەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لەم بوارەدا تێپەڕاندووە.