سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێشنیارەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدر پێشوازی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386976-سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لە_پێشنیارەکەی_ڕابەری_ڕەوتی_سەدر_پێشوازی_دەکات
دوابەدوای ڕاگەیەندرانی پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرک «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پێشوازی لە پێشنیارەکەی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2020 18:40 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێشنیارەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدر پێشوازی دەکات

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرک «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پێشوازی لە پێشنیارەکەی دەکات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: پشتیوانی لە پێشنیارەکەی «موقتەدا سەدر» دەکەین بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییانەی پەیوەندیان بە ئاسایش‌ و شکۆ و ناو و ناوبانگی عێراق ‌و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانەوەیە هەیە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی کردەوە، دەستی یاسا لەسەرو دەستی لەیاسا دەرچووەکانەوەیە، هەرچەند هەندێک بەپێچەوانەکەی ئەمەوە بیربکەنەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوپەیمانێتیی گەندەڵی‌ و چەکی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە.

ڕۆژی ھەینی «موقتەدا سەدر» سەرۆکی رەوتی سەدر،  داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کردووە لە بارەی بەئامانجگرتنی دپپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و ھەروەھا دامەزراوە حکومییەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی.

سەرۆکی رەوتی سەدر داواشی کردووە کە بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو کارانە رێکاری یاسایی و توند بگیرێتەبەر، ئەگینا ئەوە کەمتەرخەمیی حکومەت دەگەیەنێت لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە پێناو گێڕانەوەی سەروەری و ئاسایشت بۆ خاکی عێراق.