تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح: میراتی سیاسی مام جەلال زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ قاڵبی حزبی به‌رته‌سکدا کورت بکرێته‌وه‌

سەرۆک کۆماری عێراق لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: ئێستا له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌یرانه‌کانی عێراق و کوردستاندا له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ سیاسه‌تی چه‌پکه‌ گوڵی مام به‌گیانی هاریکاری و راستگۆیی به‌رجه‌سته‌ بکرێت.

 بەرهەم ساڵح لەپەیامەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، "سێ ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوای سه‌رکرده ‌و رابه‌ری مه‌زن مام  جه‌لال تێئه‌په‌ڕێت که‌چی بارته‌قای سی ساڵ بیری حیکمه‌ت و سایه ‌و سێبه‌ری ئه‌و مامۆستا مه‌زنه‌ ئه‌که‌م".

سەرۆک کۆماری عێراق لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی دا نوسیویەتی: "له‌م یاده‌دا ئه‌مه‌وێ دووپاتی بکه‌مه‌وه‌ که‌ میراتی سیاسی مام زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ قالبی حزبی به‌رته‌سکدا کورت بکرێته‌وه‌، ‌چوونکه‌ به‌شێکی هه‌ره‌ گرنگی مێژووی سیاسی وڵاته‌که‌مان پێک ئه‌هێنێت، خۆیشی سیمبولێکی هه‌ره‌ دره‌وشاوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه‌ به‌مانا هه‌ره‌ فراوانه‌که‌ی.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقش لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە گوتی : ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لەدەستدانی مام جەلال دەکەم.

سەرپەیڤ