خۆپیشاندان لە بەردەم لقی پارتیی لە بەغدا، بینای نووسینگەی پارتیی سووتێندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387933-خۆپیشاندان_لە_بەردەم_لقی_پارتیی_لە_بەغدا_بینای_نووسینگەی_پارتیی_سووتێندرا
خۆپیشاندانی كەسانی ناڕازیی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 08:26 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەردەم لقی پارتیی لە بەغدا، بینای نووسینگەی پارتیی سووتێندرا

خۆپیشاندانی كەسانی ناڕازیی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد.

  بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە خۆپیشاندانی کەسانی ناڕازی لە بەغدا لە بەردەم لقی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا دەستیپێکرد.

وێنەکان نیشانی دەدات کە هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی پارتی و سووتێندراوە.

هەروەها ناڕازیان وێنەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیمۆکرات و وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراقیان سووتاند.

زێباری لەم دواییانەدا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر هەولێر، وتبووی حەشدی شەعبی هەر وەکوو داعش هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر هەولێر.