تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 19:09 Asia/Tehran
  • جەخت کردن لە سەر ڕۆڵی گرینگی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی عێراق لەمەڕ پاراستنی ئاسایشت

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دۆخی ئاسایشتی، گرنگایەتیی یەکگرتوویی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دۆخی ناوچە رزگارکراوەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیی کرد لە «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە ڕەھەندی ئاسایشتی کرا و پێداگری کرا لەسەر پاراستنی سەقامگیری لە وڵات بە شێوەیەکی گشتی و ناوچە رازگارکراوەکان بە تایبەتی.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای پێداگری لە سەر گرنگایەتیی یەکگرتوویی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدارن بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لە ناوچە رزگارکراوەکان، داوای  پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دابین کردنی ئاسایشتی لەو ناوچانەدا کرد.

هەر لە میانی دیدارەکە «قاسم ئەعرەجی»یش وێڕای ڕوونکردنەوەی بۆچوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق «مستەفا کازمی» لە بارەی ئەرکی دەزگا ئاسایشتییەکان و رێوشوێنەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەوڵەت، جەختی لەوەش کردەوە کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی رێرەو و بۆچوونی روون و ڕاستبینانەی هەیە بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی دەزگا ئاسایشتییەکان و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیان دا.

سەرپەیڤ