تشرینی دووه‌م 03, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە

نوێنەرانی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە، جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی،نوێنەرانی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: پەسەندکراوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق، ھێزی کارگێڕیی وڵات ئەرکمەند دەکات بە وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە، ھەر بۆیە دەبێ ئەوبەرایەتیی تاقمی دانوستانکاری عێراقی لەگەڵ ئەمریکادا ئەم بابەتە بێت.

نوێنەرانی عێراقی ھەروەھا لەمەی کە ئەمریکا لە سەر پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و ھەرێمی ئاسمانیی ئەم وڵاتە و پشتگری کردن لە تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و کەچی لەبەر ئەو ھەموو تاوانەی لێپێچینەوەی لێ ناکرێت، ڕەخنەی گرت.

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە چەند بنکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق جێگیرن.

جەماوەری عێراق گەلێک جار دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ داگیرکارییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەدا ڕاگەیاندووە،پەرلەمانی عێراقیش پێشتر بە دەرکردنی پەسەند کراوەیەک لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە جەختی کردووە.

سەرپەیڤ