پەسەند کرانی یاسای تازەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388766-پەسەند_کرانی_یاسای_تازەی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق ، یاسای تازەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2020 19:51 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی یاسای تازەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق ، یاسای تازەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «سومریە»، پەرلەمانی عێراق یاسای تازەی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی دوای تێپەڕاندن ڕادەستی «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق کرد کە ئەویش ڕۆژی پێنج شەممە ئەم یاسایەی  پەسەند کرد.

بە پێی یاسای پێشووی ھەڵبژاردنی عێراق ، سەرتاسەری ئەم وڵاتە یەک بازنەی ھەڵبژاردن دەھاتە ئەژمار، بەڵام بە پێی پاشکۆی یاسای تازە، ھەرکام لە ١٨ پارێزگاکە کراوە بە چەند بازنە.

دابەشکرانی بازنەکانی نێو ھەرپارێزگایەک بە سەرنجدانی شێوازی حەشیمەت و رەوشتی جوگرافیایی و ئایینیەکەی ئەنجام دەگرێت.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەرپا دەکرێت.