پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە سنووری سومارەوە
قایم قامی شارستانی «مەندەلی»ی عێراق باسی پەرە سەندنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقی کرد لە سنووری سومارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «مازن خۆزاعی» قایم قامی شارستانی «مەندەلی»ی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە بوارگەی «سومار_مەندەلی» لە چاو مانگەکانی ڕابردوو ھەڵکشانێکی لە سەدا دەی ھەبووە.
«ئەلخۆزاعی» بە دەربڕینی ئەمەی کە برەوپەیدا کردنی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق ھەلی ئیش و کارێکی زیاتر لەم ناوچەیەدا بۆ ھەردووک لا دەڕەخسێنێ، وتیشی: لە ماوەی مانگەکانی داھاتوو بە چارەسەر کردنی گرفتەکانی گومرگی، بازرگانیی دوو لایەنە برەوێکی زیاتر پەیدا دەکات.
بوارگەی سوار_مەندەلی کە بەرلەمە دوو ڕۆژ لە حەوتەدا چالاکیی دەنواند، بە لابردنی بڕگەی بەرتەسکییەکانی کاڵاو کەل و پەل بە شێوەی ٢٤ کاژێرە چالاکی دەنوێنێ.