کانونی یه‌که‌م 01, 2020 23:44 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی پێشووی عێراق: حەشدی شەعبی وڵاتی لە فەوتان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوە دەرباز کرد

وەزیری بەرەڤانیی پێشووی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە فەتوای مەرجەعییەتی ئایینیی ئەم وڵاتە بۆ وەڕێ کەوتنی خەڵک بەرەو بەرەکانی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش وتی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی نیزامی سیاسیی ئەم وڵاتەی لە ھەگەری لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی شیمانەیی دەرباز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نەجاح شەمەری» وەزیری بەرەڤانیی پێشووی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە یەکەم کۆنگرەی یەکپارچەی حەشدی شەعبی ھاوپەیوەند بە گڵکۆ پیرۆزەکان لە شاری نەجەف وتیشی: فەتوای جیھادی کیفایی مەرجەعییەتی باڵای دینیی عێراف ھاوکێشە سەربازییەکەی گۆڕی و ئەم بابەتە بێ گومان عێراقی کرد بە ناوەندی ژیۆستراتژیی بەرنگار بوونەوەی گشت داگرو ڕاستەوخۆی دژی داعش.

شەمەری وتیشی: زاڵ بوونی داعش بەسەر شاری موسڵ دا بووە ھۆی سەرلێشێوان لە سەرمەشقی کاری نیزامی سیاسیی ئەم وڵاتە، کەچی فەتوای متفەڕکی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی و ڕۆڵی حەشدی شەعبی، بناغەی گەڵاڵەی یەکگرتنی نیشتیمانیی ڕۆناو پیلانی ئەتنخوازیی دامرکاندەوە.

وەزیری بەرەڤانیی پێشووی عێراق جەختی کرد: دەبێ حەشدی شەعبی وەک ھێزێکی کاردانەوەی خێراو دەستوەشێن و ستراتژی لە دەستی دەوڵەت دا بمێنێتەوەو ڕاونگە سیاسیەکان نەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی بارگرژی.

سەرپەیڤ