خۆسازدانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان سولەیمانی و موھەندس
کانونی یهکهم 19, 2020 14:03 Asia/Tehran
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق باسی خۆئامادەکردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکات بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدان قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس .
کەناڵی تەلەگرامیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک رایگەیاند ، پەرلەمانی عێراق خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادکردنەوەی سەردا قاسم سولەیمانیی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و لە دوێنی ھەینیەوە وێنەی ئەو دوو شەھیدە لە نێو پەرلەمانی عێراق دانراوە .
دوای تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس و 8 کەسی دیکە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن ھێزە ئەمریکیەکانەوە ، پەرلەمانی عێراق دوو رۆژ دواتر ، دەنگی دا بە گەڵاڵەی کشانەوەی ھ ێزە بیاینەکان لەوان ھێزی ئەمریکی لە عێراق .