عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390619-عێراق_ئێران_روسیا_و_سوریا_درێژە_ئەدەن_بە_گۆڕینەوەی_زانیاریی_ئاسایشیی
فەرماندەریی ئەرکانی ھەڵمەتەکانی عێراق جەختی کردەوە ، وڵاتانی عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە چوارچێوەی کومیتەی چوارقۆڵی دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشیی

فەرماندەریی ئەرکانی ھەڵمەتەکانی عێراق جەختی کردەوە ، وڵاتانی عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا درێژە ئەدەن بە گۆڕینەوەی زانیاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە چوارچێوەی کومیتەی چوارقۆڵی دا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرتیپ تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە جەختی کردەوە ، لێژنەی چوار قۆڵیی پێکھاتوو لە عێراق ، ئێران ، روسیا و سوریا کە لە کاتی ھاتنی داعش بۆ عێراق و زاڵبوونی بەسەر ھەندێ ناوچەی عێراق دامەزرا ، لە بنکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق درێژە ئەدات بە کاری خۆی . 

خەفاجی جەختی کردەوە ، ئامانج لەپێکھێنانی ئەم کومیتەیە ، گۆڕینەوەی زانیاریی ھەواڵگریی نێوان چوار وڵاتەکەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم .