جەختی دووبارەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق حارێکی تر لەسەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتە پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ئەلمەعلومە»، «فازڵ جابر» نوێنەری سەربە فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق وتی: دۆسیەی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق لە نێو پەرلەماندا دانەخراوەو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا ئەم دۆسیەیە ھەمیسان دەخرێاەوە گەڕ.
«موختار موسەوی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش لە جێبەجێ نەکرانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە لایەن دەوڵەتەوە ڕەخنەی گرت و وتیشی: گەلی عێراق نەیاری بوونی ئەم ھێزانە لە خاکی وڵاتەکەیاندان.
«حسەین ئەلیەساری» نوێنەرێکی دیکەی پەرلەمانی عێراقیش وتی: کۆتلە سیاسیەکان لە بەرامبەر شەھیدان و فەرماندەرانی سەرکەوتنەکەیاندا بەرپرسن و دەبێ لە ئاراستەی کشاندنەوەی ھێزەکانی بیانی بە تایبەت لەشکریانی ئەمریکی کە پێشێلکەری سەروە ریی عێراقن، بەبڕشتانە بجوڵێنەوە.
جەماوەرو کۆتلە سیاسییەکانی عێراق گەلێک جار داوای کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لەم وڵاتەیان کردووەو پەرلەمانی عێراقیش لە پێنجەمی ژانویە دا گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاند.