کانونی دوھەم 28, 2021 22:19 Asia/Tehran
  • وشداری دانی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھێرشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھێرشی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بۆ سەر بنکەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی وشداری دا.

«کەریم عەلیوی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵیی «بەغدا ئەلیەوم» وتی: ئیسرائیل ھەوڵ دعدات بە بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک و درۆینە دژی حەشدی شەعبی و قەرماندەرەکانی بیروڕای گشتی بخاتەژێر کاریگەرییەوەو ئەم ڕێکخراوەیە لاواز کات.

«عەلیوی» بە دەربڕینی ئەمەی کە دوور نییە ئیسرائیل بە یارمەتیی ئەمریکا ھێرشێکی ئاسمانی بۆ بوردومان کردنی بنکەکانی حەشدی شەعبی یان ھێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات، لە بارەی شوێنھاتی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک بۆ سەر سەروەریی عێراق وشداری دا.

ناوەندی موتاڵای ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی سەربە زانکۆی تەلەبیب لەم دواییەدا سیناریۆی ھێرشێکی شیمانەیی بۆ سەر ئەم ڕژێمەی داڕشت و بە گوێرەی ئەم سیناریۆیە بانگەشەی کرد کە ئەم ھێرشە بە ھاوێژرانی موشەک لە عێراقەوە بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێمی زایونی لە فەلەستینی داگیرکراو دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ