وتەبێژی نوجەبای عێراق: بەم زووانە وەدەرنانی داگیرکەران لە ناوچەکە بەدی دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392670-وتەبێژی_نوجەبای_عێراق_بەم_زووانە_وەدەرنانی_داگیرکەران_لە_ناوچەکە_بەدی_دەکرێت
وتەبێژی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا، پێش بینیی کرد کە بەم زووانە داگیرکەران لە عێراق وەدەر دەنرێن و وتیشی: خۆڕاگری لە عێراق و لوبنان نەھەر لە ھاوسەنگیی دەستەڵات دا کاریگەرە بەڵکو ھەوێنی سەرەکیی بەدی ھێنانی ھاوسەنگیی دەستەڵاتیشە لەم وڵاتانەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2021 03:48 Asia/Tehran
  • وتەبێژی نوجەبای عێراق: بەم زووانە وەدەرنانی داگیرکەران لە ناوچەکە بەدی دەکرێت

وتەبێژی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا، پێش بینیی کرد کە بەم زووانە داگیرکەران لە عێراق وەدەر دەنرێن و وتیشی: خۆڕاگری لە عێراق و لوبنان نەھەر لە ھاوسەنگیی دەستەڵات دا کاریگەرە بەڵکو ھەوێنی سەرەکیی بەدی ھێنانی ھاوسەنگیی دەستەڵاتیشە لەم وڵاتانەدا.

«نەسر شەمەری» وتەبێژی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وێڕای پیرۆز کردنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی ، ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی لە بەرز کردنەوەو ڕێک و پێک کردنی تەوەرەی خۆڕاگری بە ناوازەو دەگمەن زانی و وتیشی: بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە بەرلە شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا پێک ھاتبوو، کەچی لە تەواوی بەرەکاندا لاواز بوون. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و پشتگریی ھەمەلایەنەی لە خۆڕاگری لە وڵاتانی لوبنان و فەلەستین، ڕژێمی زایونی ڕووی لە ڕوخان و لەنێوچوون نا، ئەو ڕژێمەی کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ناوچەگەلێکی تازەی لە وڵاتانی عەرەبی دا دادگیر دەکردو تەنانەت چووبووە نێو بەیرووتیشەوە، لە شەڕی ٢٢ ڕۆژەی دژی غەززەش ھیچی پێ نەکرا.

شەمەڕی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ڕەوتەکانی خۆڕلگری دەستەڵاتێکی سیاسیی باشیان ھەیە، وتیشی: خۆڕاگری لە ھێندێک لە وڵاتان دا تەنانەت زۆرینەی کۆمەڵگای چالاکانی سیاسیی بە خۆی تەرخان داوەو لە ئاستی نێونەتەوەییش دا بە قۆناغێک گەییشتووە کە ھیچ ڕەوتێک بەبێ  پشتیوانیی خۆڕاگری ناتوانێ ھاوکێشەیەکی تازە لە ناوچەکەدا بەدی بێنێ.