حەشدی شەعبی: فڕۆکەخانەی ھەولێر لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگەوە کراوەتە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393031-حەشدی_شەعبی_فڕۆکەخانەی_ھەولێر_لە_ناوچەکانی_ژێر_دەستەڵاتی_ھێزی_پێشمەرگەوە_کراوەتە_ئامانج
وتەبێژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە دەڤەری باکووری عێراق لە وەڵامی بوختانی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کرد: ئەو موشەکانەی کە فڕۆکەخانەی ھەولێریان کردووەتە ئامانج، لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگە ھاوێژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2021 19:03 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: فڕۆکەخانەی ھەولێر لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگەوە کراوەتە ئامانج

وتەبێژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە دەڤەری باکووری عێراق لە وەڵامی بوختانی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کرد: ئەو موشەکانەی کە فڕۆکەخانەی ھەولێریان کردووەتە ئامانج، لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ھێزی پێشمەرگە ھاوێژراون.

«عەلی ئەلحوسەینی» وتەبێژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە دەڤەری باکووری عێراق وتی: بوختانەکانی پارتی دیموکرات دژی حەشدی شەعبی بەتاڵە، بە تایبەت ئەمەی کە ھەمووان ئاگایان لەوەیە کە بارزانی و پارتەکەی حەزیان لە حەشدی شەعبی نییە. چونکو حەشدی شەعبی ئەو لایەنە بوو کە گەڵاڵەی دابەشکرانی عێراقی پوچەڵ کردەوە.

«عەلی ئەلحوسەینی» وتیشی: حەشدی شەعبی و یان ھیچ تاقمێکی فەرمیی دیکە لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ھێزی پێشمەرگەدا نین. ھەر لە بەر ئەمە بوختانەکانی بارزانی ڕاست نین و ھەوڵدانێکە لە ئاراستەی شاردنەوەی شکستی ئاسایشتییان.