ئادار 11, 2021 07:53 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی عێراق: پەرلەمان بۆی ھەیە گەڵاڵەی زیاد کرانی ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکی ڕاگرێت

نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدر ڕایگەیاند: لە بەر دۆش دامانی دەوڵەت لەمەڕ زیاد کرانی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەتوانێ پێش بە ڕاپەڕێندرانی ئەم گەڵاڵەیە بگرێت.

«عەبباس ئەلزاملی» نوێنەری فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدر ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ بنکەی ھەواڵیی «مەغلومە» ڕایگەیاند: ئەمریکاو ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی بەرنامە بۆ ئەوە دادەڕێژن کە پێش بە سەربەخۆیی عێراق و کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتە بگرن. بەم پێیە ئەوانە لە پشت پەردەی تەواوی گرفتەکان و کرانە ئامانجی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق و حەشئی شەعبیشەوەن.

ئەم نوێنەرەی عێراق وتیشی: ڕۆژئاواییەکان بەدووی پەڵپ و بیانووەوەن بۆ مانەوە لە عێراق و دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بە مەبەستی پێشگرتن بە سەربەخۆ بوونی.

جێگای ئاماژەیە، «یێنش ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» ١٨ی فڤریەی ڕابردوو  ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە بەنیازی زیادکردنی ھێزەکانیەتی لە عێراق دا بۆ ھەشت ھێندەی ئێستاو بە تەمایە ژمارەیان لە ٥٠٠ کەسەوە بۆ چوار ھەزار کەس بەرز کاتەوە.

سەرپەیڤ