لەپەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر بودجەی2021 دواخرا
ئادار 15, 2021 12:30 Asia/Tehran
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە پەڕلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دواخرا.
ڕێزان دلێر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق یاسای بودجەی تێدانییە و بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا، لایەنەکان بژاردەی دیکەیان هەیە، بۆیە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە دواخرا، بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆئەو دەنگدانە دیاریبکرێت.
وتیشی: دەبوو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ئەنجامبدرێت، بەڵام هەتا ئێستا دەستیپێنەکردووە و کۆبوونەکە بۆ دەنگدانە لەسەر دادگای فیدراڵی کە خراپییەکی زۆری تێدایە، لەگەڵ جێبەجێکردنی چەند یاسایەکی دیکە.