پرۆژەی «شامی نوێ» لە نێوان سێ وڵاتی عەرەبیی عێراق و ئۆردۆن و میسردا
عێراق نەوتەکەی ھەرزان فرۆش دەکات و میسرو ئۆردۆنیش لە بووژاندنەوەی ژێرخانەکانی عێراق یارمەتیی ئەم وڵاتە دەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، بڕیارە سەرۆک حکومەتەکانی میسرو ئۆردۆن سەردانی عێراق بکەن و سەبارەت بە پڕۆژەیەک کە ئێستا بە “شامی نوێ” ناو دەبرێت لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕاوێژ بکەن.
بەپیی پرۆژەی «شامی نوێ» هێلێکی بۆریی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن ڕادەکێشرێت و لەوێشەوە بۆ میسر، درێژایی ئەم ھێڵە بۆرییە ١٧٠٠ کلیۆمەترە و تێچوەکەی بە بڕی نزیکەی ١٨ ملیار دۆلار خەڵمێنراوە.
ناوەڕۆکی پڕۆژەکە بە جۆرێکە کە هەریەک لە وڵاتانی ئوردون و میسر نەوتی عێراقیان خوارتر لە نرخی بازاڕەکانی جیهان دەست دەکەوێت و ئەوانیش لە بەرامبەردا یارمەتیی عێراق دەدەن لە وەبەرهێنان و بوژانەوەی ژێرخانەکەیدا.
لەپای هاوکاریی هەریەک لە ئوردۆن و میسر بۆ عێراق، سەرەتییەکی دیکەشیان بۆ ڕەچاو دەکات و ئەویش کڕین و ھاوردەکردنیی کارەبایە لەو دوو وڵاتە.