شکست ھێنانی ھێرشی داعش بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە «دیالە»ی عێراق
ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی عێراق بە بەرنگار بوونەوەی دەست بە جێیان، ھێرشی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر ئەم ھێزانە بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی باکووری خانەقین لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق کە بەتەما بوون دوای ھەڵکوتانە سەر بنکەی حەشدی شەعبی بچنەنێو ناوچە مەدەنییەکانیشەوە لە ئەنجامی بەرنگار بوونەوەی ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە ناچاری کشانەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعش لەم ھێرشەدا بریندار بوونە.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لەم وڵاتە ماونەتەوە.
سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆری زۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە دژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجام داوە کە ئەم ھەنگاوەش ھەروا بەردەوامە.